دوای گفتوگۆكانی نێوان به‌رپرسانی سعودی و جارێد كوشنه‌ر، ڕاوێژكاری كۆشكی سپی ،به‌رپرسێكی باڵای به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: سعوودیه ڕازی بووه فڕۆكه بازرگانیه‌كانی ئیسڕائیل لهڕێیاندا بۆ ئیماڕات به ئاسمانی وڵاته‌كه‌دا تێپه‌ڕن، ئه‌مه‌ش
به‌رپرسه‌كه گوتیشی : ئه‌مه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی كۆمپانیاكانی گه‌شتی ئیسڕائیل بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان له ئیسڕائیله‌وه بۆ ئیماڕات و به‌حره‌ین و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه یه‌كه‌مین گه‌شتی بازرگانی ئیسڕائیل بۆ ئیماڕات ده‌ستی پێكرد و گه‌شته‌كه‌ش له‌ژێر مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا بوو له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن نه‌كرێت بۆ به‌كارهێنانی ئاسمانی سعوودیه.
ژێده‌ر/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.