Erbil 24°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 08:20

مایک تایسۆن دوای 15 سال وازهێنان جارێکی دیکە گەڕایەوە لەبەرامبەر ڕۆی جۆنز یاری ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

ئەستێرەی جیهانی بۆکسێن مایک تایسۆنی ئەمەریکی دوای پانزە سال وازهێنان جارێکی دیکە گەڕایەوە رکابەری و لەبەرامبەر رۆی جۆنز یاری ئەنجامدا, ئەگەرچی یاریەکە نمایشی بوو, بەڵام هەردوو بۆکسێنەر بەهێزەوە لەبەرامبەر یەکتر وەستانەوە, دواجار ئەنجامی یاریەکە بەیەکسان بوون لەنێوان تایسۆن جۆنز بەکۆتاهات

 یاریەکە هەشت گەری خایاند بەبێ بوونی هیچ ناوبژیوانێک لەدەرەوەی حەلەبە, بەڵام ئەنجوومەنی بۆکسینەری جیهانی داوای لەچەند ناوبژیوانێک کردبوو لەدورەوە خاڵەکان تۆمار بکەن

لای خۆیەوە تایسۆن لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا خۆشحألی خۆی نیشاندا و ئومێدی خواست ئەم جۆرە چالاکیانە بەردەوامی هەبێ, هەروەها تایسۆن وتیشی ئامانجان خزمەتکردنی مرۆڤایەتیە, شایەنی وتنە دوایین یاری پیشەگەری تایسۆن بەر لەپانزە ساڵ بوو کە لەسەر دەستی ئیرلەندی کیڤن کبراید بوو.  

كوردستان TV

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.