Erbil 24°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 08:33

عێراق: چاوەڕوانی شاندی هەرێمین بێنە بەغدا

کوردستان TV
100%

ماهرحەماد بریكاری تەكنیكی لەوەزارەتی پڵاندانانی عێراق بە سایتی مەدای ڕاگەیاندووه‌ گفتوگۆكان لەسەر پرۆژە بودجە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و نەخشەدانان گەشتە قۆناغی كۆتایی دوای چەند كاتژمێرێكی كەم دەنێرێتە ئەنجومەنی ئابووری بۆ ئەوەی پێداچونەوەی بۆ بكرێت پێش ئەوەی بنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەران.

 راشیده‌گه‌ێنێت پێویست دەكات شاندی كوردی هەفتەی داهاتوو بگەنە بەغدا بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكە بكرێت و رێككەوتن بكرێت لەسەر پرۆژەیاساكە نەوت و داهاتەكانیان رادەست بكەن بۆئەوەی بەشەبودجەی هەرێم دیاریبكرێت.

ماهرحەماد، بریكاری تەكنیكی لەوەزارەتی پلان دانان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەو شاندەی دەگاتە بەغدا بەمزوانە رێكدەكەون لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و داوا دەكەین لەحكومەت بودجە بنێرێت بەزوترین كات.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.