Erbil 24°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 08:29

تەرمی زانا ئەتۆمیه‌که‌ی ئێران لە تاران بەخاک سپێردرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لە رێورەسمێکدا تەرمی زانای ئەتۆمیی ئێران، موحسن فەخریزادە لە تارانی پایتەختی ئێران بەخاک سپێردرا.


ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران لەوانە وەزیری بەرگریی، ئەمیر خاتمی و وەزیری رێگا و پلاندانان، عەمرانی محەمەد ئیسلامی و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی، عەلی ئەکبەر ساڵحی و فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، حوسێن سەلامی و فەرماندەی فەیلەقی قودس، ئیسماعیل قائانی لەگەڵ ژمارەیەک سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار لەگەڵ خێزانەکەی بەشدارییان لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی موحسن فەخریزادە کرد.

دوای ئەوەی نوێژی مردووی لەسەر کرا، تەرمی موحسین فەخریزادە لە گۆڕەپانی مەزارگەی ئیمامزادە ساڵح لە تاران بەخاک سپێردرا.

لە میانی رێورەسمەکەدا وەزیری بەرگریی ئێران، ئەمیر خاتمی گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادی بێ وەڵام نابێت و بۆ ئەو مەبەستەیش فەرمان لەلایەن رابەری باڵای ئێران، عەلی خەمانەیی دەرکراوە.

زانای ئەتۆمیی ئێران، موحسین فەخریزادە رۆژی ھەینی رابردوو تیرۆر کرا و سوپای پاسدارانی ئێران ئیسرائیل بە ئەنجامدەری کردەی تیرۆرکردنەکە تۆمەتبار دەکات و رایگەیاندووە کە بەتوندی تۆڵەی تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە دەکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جواد زەریف رایگەیاندووە، ئاماژەی جددی ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل رۆڵی ھەبووە لە تیرۆرکردنی زانای ئەتۆمیی، موحسین فەخریزادە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.