Erbil 24°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 08:22

له‌هه‌ولێر کونسوڵخانەی ئەمەریکا پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک قوتابخانە دابەشکرد

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ 30/11/ 2020، بە ئامادەبوونی كۆڵۆنێڵ جۆلیات بەرپرسی نوسینگه‌ی هەماهەنگی ئەمنی عێراق لە كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەک لە یاریدەدەرانی و نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە، وەجبەیەکی تری هاوكاری و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیانی دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابەش كرا.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ هاوكارییه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مریكاو هه‌رێمی كوردستاندایه‌ و له‌لایه‌ن رێكخراوی کیزۆنی لوبنانی ناحكومی ئامادەكراوە.

ئەو دیاریانە بووە مایەی خۆشحاڵی قوتابیان، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوو ئەو پێداویستیانە بە سەر ژمارەیەك قوتابخانەی دیكه‌ی دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابەشبكرێت.

1


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.