Erbil 28°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 10:31

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپه‌رله‌مانی عێراق: گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامە

کوردستان TV
100%


سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە په‌رله‌مانی  عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت پارتی دیموكراتی كوردستان لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوان هەرێم و عێراق چارە بكرێن، بە تایبەت كێشە داراییەكان. دەشڵت بەردەوام دەبین و گەشبینین بۆ ئەوەی بگەینە رێككەوتن.

د. ڤیان سەبری، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند پارتی دیموكراتی كوردستان لە ھەوڵی بەردەوامدایە و بەردەوامیش گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكات، بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارە بكرێن، بە تایبەت كێشە داراییەكان و بەردەوامیش دەبین تا چارەسەر دەكرێن.

 ده‌شڵێت لیژنەیەكی ھەشت كەسی لە په‌رله‌مانی عێراق دروست كراوە و گفتوگۆ لەگەڵ ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و عێراق دەكەن، بۆ ئەوەی راوێژیان لەگەڵ بكەن و بتوانن بگەنە رێككەوتن، بڕیاریشە ئەو لیژنەیە بەم زووانە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی مووچەی مانگەكانی 5 و 6 و 7 و 10 بگەڕێنینەوە، چونكە ئەو مووچانە پێش دەركردنی یاسای قەرزی حكوومەت بوون لە پەرلەمان، بۆیە پێویستە رەوانەی بكەن و ئێستاش سەرقاڵی گفتوگۆین بۆ ھەردوو مانگی 11 و 12 بۆ ئەوەی ئەوانیش خەرج بكەن، چونكە مانگەكانی پێشوو لای حكوومەتی عێراق قەرزە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.