Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 12:31

دوو مووشه‌ک له‌ پاڵاوگه‌ی بێجی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئەمشەو یەكشەممە دوو مووشەك ئاراسته‌ی پاڵاوگەی چینیه‌ لە پارێزگای سەڵاحەدین كراوه‌ ئاگرێكی گەورەی لێ كەوتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی به‌ میدیاكانی عێراقی رایگەیاند: ئەمشەو  دوو مووشەک لەناو پاڵاوگەی چینی لە قەزای بێجی کەوتوەتەخوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە یەکێک لە بۆرییەکانی نەوت کەوتوەتەوە و گڕی گرتووە.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردووه‌ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.