Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 14:32

په‌رله‌مانتارێکی کوردستان: ئابووریی ھەرێمی کوردستان تا ڕادەیەک بووژاوه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەلەمانی كوردستان ڕایگەیاند كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیری و پێشڤەچوونی دوو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوزار هەنگاوی زۆر جیدیی هەڵگرتووە و بایەخ بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات دەدات.

ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەلەمانی كوردستان رایگەیاند: لەگەڵ کارکردن و هەنگاوەکانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی داھات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، ئابووریی ھەرێمی کوردستان تا رادەیەك بووژایەوە و تا سەرەتای مانگی ئاداری 2020 كە چەند قەیرانێك بە دوای یەكدا ھاتن، وەك دابەزینی نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو و دووبارە بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان و ھاتنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش دا: لە هەرێمی كوردستان سەرچاوەكانی داهات هەمەچەشن دەكرێن و ھەرێمی كوردستان وەكو زۆربەی وڵاتانی خاوەن یەدەگی نەوتی، پشت دەبەستێت بە داھاتی نەوت، ئەم سیاسەتە ئابوورییەی پشتبەستن بە تاك سەرچاوە كە نەوتە، دەرئەنجامێكی باشی نەبووە، لەبەر ئەوەی بە دابەزینی نرخی نەوت، داھاتی حكوومەت كەم دەبێت و قەیرانی دارایی دروست دەبێت، بۆیە لە بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستاندا جەخت لەسەر فرەچەشنكردنی داھات شانبەشانی داھاتی نەوتی كراوەتەوە.

ئەرشەد لۆلانی زیاتر گوتیشی: پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار سەرچاوەیەكی گرنگن بۆ بووژانەوەی كەرتی ئابووریی وڵات، بۆیە حكوومەت ھەنگاوی زۆر جدی ناوە بۆ پێشڤەچوونی ئەم كەرتانە و ھاندانی كۆمپانییە ناوخۆیی و بیانییەكان بۆ وەبەرھێنان لەم كەرتانەدا، ھەر وەكو لە سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ھۆڵەندا جەخت لەسەر ھاوكاریكردن و ھاتنی كۆمپانیا ھۆلەندییەكان کرایەوە بۆ ئەوەی وەبەرھێنان لە كەرتی كشتوكاڵیدا بکەن و ھەرێمی كوردستان ببێتە سەنتەرێكی گرنگی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار لە ناوچەكە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.