Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 14:30

سلێمانی - کارکردن له‌ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ڕێگای سیتەک - چوارتا به‌رده‌واممه‌

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كرده‌نه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لەچوارچێوەی کارەکانی وەزارەدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی بەردەوامن لەکارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای سیتەک چوارتا.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌لە رۆژی ٢٠٢٠/١١/١٢ دەست بەکارکردن لە پڕۆژەکە کراوە کە بریتییە لە بڕین و قیرتاوکردن و چاککردنی شانەکانی رێگاکەو بڕی ( ٩٨٠٤٠٠٠٠ ) دیناری بۆ تەرخانکراوە، لەئێستاشدا رێژەی ئەنجامدراوی پڕۆژەکە زیاتر ٤٥٪‏ی تێپەڕاندوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.