Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 14:23

به‌ ڤیدیۆ..له‌ بیابانی یۆتا دوای ده‌رکه‌وتنی په‌یکه‌رێکی کانزایی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر وون ده‌بێت

زانیاری ته‌وامان هه‌یه‌ ، كه‌ په‌یكه‌ره‌ كانزاییه‌كه‌ وون بووه‌و نه‌ماوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ بیابانی یۆتای وڵاتی ئه‌مریكا ، په‌یكه‌رێكی كانزایی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یرو ناڕوون ده‌رده‌كه‌وێت و ون ده‌بێت.

ئه‌و په‌یكه‌ر كانزاییه‌ی ،كه‌به‌شێوه‌ی ستوونییه‌و سێ مه‌ترونیو درێژه‌ ، دوای دۆزینه‌وه‌ی له‌ بیابانی یۆتا له‌ ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ناروون وون بوو، ته‌نیا له‌ شێوێنی، سێگۆشیه‌كی كانزایی بوونی هه‌یه‌.

به‌رێوه‌به‌ری كارگێری ژیانی بیابان له‌ هه‌رێمی یۆتا رایگه‌ند" زانیاری ته‌وامان هه‌یه‌ ، كه‌ په‌یكه‌ره‌ كانزاییه‌كه‌ وون بووه‌و نه‌ماوه‌ ".

شایانی باسه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو ، له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كارگێری ژیانی بیابان له‌ هه‌رێمی یۆتا دۆزینه‌وه‌ی په‌یكه‌رێكی نامۆ بڵاوكراییه‌وه‌ ، گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی دۆزینه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌زۆربه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی جیهان بڵاوكراییه‌وه‌.

وه‌رگیران ودارشتنه‌وه‌ی- كامران

 

RT

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.