Erbil 31°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 16:17

تیمی قه‌یرانه‌کانی له‌ناکاو گه‌یشته‌ شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق

کوردستان TV
100%

ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، -یه‌وه‌ له‌ژێر ناوی (تیمی قه‌یرانه‌كانی له‌ناكاو) به‌ ئامانجی به‌ڕێوه‌بردنی كارگێڕی، دارایی و ئه‌منی، ھه‌روه‌ھا پاراستنی خۆپیشانده‌ران، دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سامانی تایبه‌ت له‌ شاری ناسرییه‌ سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار پێكھێنراوه‌، گه‌یشته‌ شاره‌كه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندووه‌ "له‌ روانگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ سه‌پاندنی یاسا، پته‌وتركردنی شكۆی ده‌وڵه‌ت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ھه‌ر كه‌سێك كه‌ ھه‌وڵی نانه‌وه‌ی گرژیی له‌نێوان رۆڵه‌كانی عێراق ده‌دات و ھه‌ڕه‌شه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌كات، به‌ گرنگمان زانیوه‌ كه‌ به‌پێی یاسا، گیانی خۆپیشانده‌ره‌ ئاشتیخوازه‌كان بپارێزێن".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.