Erbil 31°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 16:28

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان: عیدۆ بابەشێخ کەسایەتییەکی ڕۆشنبیر و کۆمەڵایەتی بەرچاوی پێکهاتەی ئێزیدی بوو

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان: عیدۆ بابەشێخ کەسایەتییەکی ڕۆشنبیر و کۆمەڵایەتی بەرچاوی پێکهاتەی ئێزیدی بوو


سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی عیدۆ بابەشێخ پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە

ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 
بە خەم و کەسەرێکی زۆرە هەواڵی کۆچی دوایی (عیدۆ بابەشێخ) کەسایەتی و ڕۆشنبیر و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان-مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە دڵگرانی و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و کوردانی ئێزدی دەردەبڕین.
خوالێخۆشبوو (عیدۆ بابەشێخ)، کەسایەتییەکی ڕۆشنبیر و کۆمەڵایەتی بەرچاوی پێکهاتەی ئێزیدی بوو، هاوکات لەبواری کاری پەرلەمانیدا خزمەتێکی زۆری کردووە، داواکارین لە یەزدانی مەزن کۆچکردوو ببەخشێت، و ئارامی بە کەس و کاری بدات.
(ئەو ل رێ و ئەم ل پێ، ئەم هەمی دێ زڤرن بۆ خودێ)
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.