Erbil 31°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 16:18

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی زاخۆ پیرۆز دەکات

کوردستان TV
100%


دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی (27)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی زاخۆ، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە

ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 

بەڕێز/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و كادیر و كارمەندانی رادیۆی زاخۆ

بە بۆنەی (27)ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی رادیۆ ئازیزەكەتان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەرانتان دەكەین و، وێڕای سوپاس و دەستخۆشیمان، هیواخوازین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی باشتر و زیاتر بەرەو پێشخستنی ئێزگەكەتان بنێن.

دامەزراندنی رادیۆی زاخۆ بە بڕیار و رێنمایی جەنابی سەرۆك بارزانی بەر لە (27) ساڵ، وەك یەكەمین كەناڵی رادیۆیی، هەنگاوێكی گرنگ و گونجاو و بەسوود بوو بۆ ئەو دەڤەرە دەلالە و، لەو ماوەیەدا بەردەوام لە خزمەتگەیاندن بە بواری رۆشنبیری و راگەیاندن درێغی نەكردووە.

بەو بۆنەیەوە، جارێكی دیكە پاڵپشتیی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشتربردنی رادیۆی زاخۆ دووپات دەكەینەوە و ھیوادارین وەكو ھەمیشە دەنگی خەڵك و ھاووڵاتیانی ئازیزی دەڤەرەكە بن و پێشەنگیی خۆتان بپارێزن لە خزمەتكردن بە ئەزموونی ھەرێمی كوردستان و خواستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی گەلەكەمان.

هەر سەركەوتوو بن..


دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

29/11/2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.