Erbil 25°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:20

هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان لە هەولێر ده‌ست پێده‌کات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29 ى 11 ى 2020 ، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەنوانیدا رایگەیاند، هەڵمەتێکی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بۆ تەمەنی نێوان  ( 1 ڕۆژ تاوەکو 5 ساڵان) ئەنجام دەدرێت  لەنێو شاری هەولێر و هەڵمەتەکەش سەرجەم گەڕەکەکان دەگرێتەوە، سەرجەم پێداویستییەکانیش لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە دابین کراون.

راشیگه‌یاند  بۆ ئەم مەبەستە (272 )تیم و زیاتر لە هەزار کارمەند بەشداردەبن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە و پێنج ڕۆژی کار بەدەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە کوتانی منداڵان بەو نەخۆشییە هەفتانە لەنەخۆشخانەکانیش بونی هەیە و لەساڵی 1998ەوە لە هەرێمی کوردستان نەخۆشییەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.