Erbil 25°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:34

وەزارەتی کارەبا: لە ئایندەیەکی نزیکدا پێوەری زیرەکی کارەبا کارا دەکەین

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان  له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌  لە ئایندەیەکی نزیکدا پێوەری زیرەکی کارەبا کارا دەکەین و  تا ئێستا400 ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ھاوبەشانی کارەبا بەستراوە

 ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ تا ئێستا400 ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ھاوبەشانی کارەبا بەستراوە و لە ئایندەیەکی نزیکشیدا پێوەرە بەستراوەکان کارا دەکرێت.

لە ھەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 200 ھەزار ھاوبەشی کارەبا ھەیە و بڕیارە لە ماوەیەکی دیاریکراودا پێوەرەکە بۆ ھەموویان ببەسترێت کە بە سستەمێکی ڕێکخراو و ورد کار دەکات و بەھۆیەوە کاری دابەشکردنی کارەبا و بەفێڕۆچوونی ڕێک دەخرێتەوە و بڕە کارەبایەکی باشتر و زۆرتر بە ھاووڵاتییان درێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.