Erbil 22°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 20:26

پۆلیسی راپه‌رین: ئەو هاووڵاتییەی وتبووی ئۆتۆمبێلەکەم دزراوە، لەبیری چووبووەوە لە کوێ ڕایگرتبوو

کوردستان TV
#7
100%

دوای ئەوەی هەواڵێکی نادروست لە پەیجێکی سێبەری بڵاو دەکرێتەوە کە ئۆتۆمبیلێک ئەمڕۆ لە ناو شاری ڕانیە دزراوە!

سەرلەبەری ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە و هیچ کەسێک سکاڵای یاسایی تۆمار نەکردووە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین و لە بنکەکانی پۆلیس سەبارەت بە دزینی ئۆتۆمبیل، بەڵکو ڕاستی ڕوداوەکە بەم شێوەیەیە:

ئەمڕۆ هاووڵاتیێک لەناو شاری ڕانیە ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی قەرەباڵغ لەناو بازار ڕاگرتبوو، وە دواتر شوێنی ئۆتۆمبیلەکەی پێ نەزانیوەتەوە، هاوڵاتیەکە وای زانیوە ئۆتۆمبیلەکەی لێ دزراوە. دوای بەدواداچوون لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین بەدواداچوونی بۆکرا دەرکەوت هاووڵاتیەکە ئۆتۆمبیلەکەی لەشوێنێکی تر راگرتبوو کە پێشتر شوێنەکەی پێ نەزانیبۆوە، ئێستاش ئۆتۆمبیلەکەی لەلای خاوەنەکەیەتی.

بۆیە وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەم هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە و هەمویان دوورن لە ڕاستیەوە.

داوا لە هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەین لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکی دزی کردن، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە یان نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر لە قەڵادزێ یان نزیکترین بنکەی پۆلیس بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی تاکو ڕێکاری یاسایی بگیرێتە بەر بۆ گەیشتنەوە بە مافی خۆی.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.