Erbil 20°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:25

نه‌زاهه‌ لەپارێزگای بەسرە 10 که‌یسی گه‌نده‌ڵی تایبه‌ت به‌ کۆرۆنا ئاشکرا ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ دەستەی ئەستۆپاکی عێراق لەپارێزگای بەسرە چەند حاڵەتێکی گەندەڵی و بەکارهێنانی موڵکی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لەپرسی کۆرۆنادا ئاشکراکرد.

فەرمانگەى لێکۆڵینەوە لە دەستەى نەزاهە رایگەیاندووە دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوتوە کە گەندەڵى لە فرۆشتنى دەرمانى (ئەکتیمیرا ڤیال) تایبەت بە کۆرۆنا کراوە و بۆ هەر دەرزییەک بڕى (1.250.000) ملیۆن دینار له‌ تووشبووان وەرگیراوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، دەست بەسەر 10 فایلی تایبەت بە پێدانی دەرمان بە تووشبووانی کۆرۆنادا گیراوە کە تێیدا ئەو دەرزییە بەبێ بەرامبەر حکومەت دابینیکردووە بۆ نه‌خۆشه‌كان.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.