Erbil 17°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:24

سه‌رۆکی ئێران: تیرۆرکردنی موحسین فه‌خریزادەبه‌بێ وه‌ڵام تێپه‌ڕ نابێت

کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌كاتێكی گونجاودا، وه‌ڵامی تیرۆركردنه‌كه‌ی فه‌خری زاده‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.

حه‌سه‌ن روحانی،سه‌رۆكی ئێران دوای كوژرانی فه‌خری زاده‌ ، زانای ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاندووه‌ : تیرۆركردنی كردنی فه‌خری زاده،‌ به‌بێ وه‌ڵام تێپه‌ڕ نابێت و تیرۆركردنه‌كه‌شی ئه‌نجامی شكستی دوژمنانی ئێرانه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئێران گوتی: تیرۆركردنی فه‌خری زاده‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ دوژمنان له‌هه‌فته‌كانی داهاتوودا له‌دۆخێكی راراییدا ده‌ژین .

حه‌سه‌ن روحانی گوتیشی: دوژمن ده‌یه‌وێ هه‌فته‌كانی داهاتوو بقۆزێته‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ تێك بدات.

شایانی باسه‌ دوێنێ هه‌ینی موحسین فه‌خریزاده‌، ئه‌ندازیاری وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، له‌ شارۆچكه‌ی ئابسه‌رد-ی سه‌ر به‌ تاران كوژراو به‌رپرسانی ئێرانیش، ئیسرائیل به‌ ئه‌نجامده‌ری ئه‌م كاره‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

 

RT

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.