Erbil 16°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:25

بۆکسێنه‌ری ئه‌مه‌ریکی مایک تایسۆن جارێکی دیکه‌و بۆ یه‌که‌مجار له‌ دوای پازده‌ ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاریکردن

کوردستان TV
100%

بۆكسێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی مایك تایسۆن جارێكی دیكه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ دوای 15ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاریكردن

 تایسۆنی ته‌مه‌ن په‌نجاوچوار ساڵ، سه‌رقاڵی مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌ بۆ ئه‌نجامدانی یاریه‌كی بۆكسێن له‌به‌رامبه‌ر ڕۆی جۆنزی ڕكابه‌ری كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره‌ بۆكسێنه‌ره‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ له‌ دوای ساڵی دووهه‌زاروپێنج به‌شداری له‌ یاریه‌كی بۆكسێن ده‌كات

 یاریه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێكان ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ردوو بۆكسێنه‌ر به‌ ته‌واوی هێزو تواناكانیان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی لێدانی كوشنده‌ی هونه‌ری له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كار بێنن، دوای یاریه‌كه‌ش هیچ كامێكیان به‌ براوه‌ ده‌ستنیشان ناكرێن 

كوردستان TV

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.