Erbil 15°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:18

تەندروستی هەولێر: هەڵمەتێکی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بۆ تەمەنی نێوان ( 1 ڕۆژ تا 5 ساڵان) ئەنجام دەدرێت لە ڕۆژی 29/11/2020 دەست پێدەكات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت .
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاتووه‌، به‌ مەبەستی پاراستنی تەندروستی نەوەکانی داهاتوو، هەڵمەتێکی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بۆ تەمەنی نێوان  ( 1 ڕۆژ تاوەکو 5 ساڵان) ئەنجام دەدرێت  لەنێو شاری هەولێر لە ڕێگەی تیمی گەڕۆکەکان  لەنێۆ گەڕەکانی شاری هەولێر بۆ ئەم مەبەستە (۲۷۲)تیم بەشداردەبن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە، شایەنی باسە دەسپێکی هەڵمەتەکە لە ٢٠٢٠/١١/٢٩ ئەنجام دەدرێت و پێنج ڕۆژی کار بەدەوام دەبێت.

بۆ زیاتر ئاگاداربوونی هاونیشتیمانیان لەم هەڵمەتە بڵاوکراوەی ڕێنمایی بۆ بەشداریپێکردنی منداڵانیان لە ڕێگەی تیمی ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر و هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی بڵاوکراونەتەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.