Erbil 15°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:14

د.بەشیر حەداد لەگەڵ لیژنەی پەرلەمانی بۆ سەرپەرشتی کردنی دانوستاندنەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کۆبووە

کوردستان TV
100%

رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی ٢٠٢٠/١١/٢٦ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ ھەریەک لە عەدنان زورفی، محەممەد شیاع سودانی، محەممەد ساحب دەراجی، فیسەڵ عیساوی و ھیشام سوھەیل ئەندامانی ئەو لێژنە پەرلەمانییەی کە لە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە فەرمانی ژمارە (١١٨) لە رێککەوتی ٢٠٢٠/١١/٢٣پێکھێنرا بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کۆبووەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامانجی دروستکردنی ئەو لیژنەیە و چۆنیەتی کارەکانی کرا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتگیری و پشتیوانی تەواوی خۆی و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بۆ ئەو لیژنەیە دوپاتکردەوە و داوای لە ئەندامانی لیژنەکە کرد کە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن و ھانی ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بدەن بۆ ئەوەی زیاتر لێک نزیک ببنەوە تاوەکو بگەنە رێککەوتنێک لەسەر ئەو کێشانەی کە لە نێوانیاندا ھەیە و جاريكى دیکە ھەمان رووداوی تێپەڕاندنی ياساى قەرز دووبارە نەبێتەوە.

حەداد ھیواشی خواست ھەوڵەکانی ئەو لیژنەیە ئەنجامى باش و ئەرێنێ ھەبێت و ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەیی فیدراڵ بگەنە رێکەوتن به تایبەت بۆ تێپەڕاندنی ياساى بودجەی ساڵی 2021، تاوەکو ئەو رێکەوتنە لە پەرلەمانیش چوار چێوەیەکی یاسایی پێ بدرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێنج شەممە ٢٠٢٠/١١/٢٦

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.