Erbil 31°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 12:17

له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا 60 ملیۆن و 721 هه‌زاری تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ جیهاندا،  ٦٠ ملیۆن و ٧٢١ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

ماڵپه‌ڕی Worldometer كه‌ رۆژانه‌ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه‌، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا، ٦٠ ملیۆن و ٧٢١ هه‌زار و ٢٣٥ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ٤٢٦ هه‌زار و ٨٤٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كۆرۆنا به‌توندترین شێوه‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ تا ئێستا، ١٣ ملیۆن و ١٣٨ هه‌زار و ٢٠٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ له‌و وڵاته‌ تۆمار كراوه‌ و ٢٦٨ هه‌زار و ٢٢١ تووشبووش له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ دوای ئه‌مریكاشدا به‌ تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ٢٦٦ هه‌زار و ٧٠٥ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ هیندستان له‌ ریزی دووه‌م و به‌ تۆماركردنی شه‌ش ملیۆن و ١٦٦ هه‌زار و ٨٩٨ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له‌ ریزی سێیه‌مدا دێت.

له‌ عێراقیش تا ئێستا ٥٤٢ هه‌زار و ١٨٧ حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌.

له‌ رووی به‌رزترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ به‌ دوای ئه‌مریكادا به‌ گیانله‌ده‌ستدانی ١٧٠ هه‌زار و ٧٩٩ كه‌س به‌ڕازیل له‌ ریزی دووه‌م و به‌ گیانله‌ده‌ستدانی ١٣٥ هه‌زار و ٢٦١ كه‌سیش هیندستان له‌ ریزی سێیه‌مدا دێت.

هه‌روه‌ها له‌ توركیا ١٢ هه‌زار و ٨٤٠ تووشبوو و له‌ عێراقیش ١٢ هه‌زار و ٨٦ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.