وەزارەتی شارەوانی و ئاژانسی جایکا گرێبەستێک ئیمزا دەکەن
وەزارەتی شارەوانی و ئاژانسی جایکای ژاپۆنی گرێبەستێک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک ئیمزا بکەن و گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانیش رایدهگهێنێت پڕۆژەکە سوودێکی زۆری بۆ ھاووڵاتییانی ھەولێر دەبێت.
کوردۆ شابان گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: ئهمرۆ پێنجشەممە گرێبەستێک لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی ئیمزا بکرێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گرینگ لە شاری ھەولێر، پڕۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی ئیفراز سێ و چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێر.
گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی دەشڵێت ئەو پڕۆژەیەش لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەیە کە پێشتر لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی جایکا ھەبووە و لە چوار قۆناغ پێک ھاتووە، ئەوەی سبەی لە ھەولێر یەکێکە لەو قۆناغانە.
کوردۆ شابان ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووه پڕۆژەکە سوودێکی زۆری بۆ ھاووڵاتییان و دانیشتووانی شاری ھەولێر دەبێت، چونکە چەندین ساڵە کێشەی گەیاندنی ئاو لە ھەندێ ناوچە ھەیە، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی جایکا تا ڕادەیەکی زۆر کێشەکە چارەسەر دەبێت و ژمارەیەکی بەرچاو لە گەڕەکی نێو سەنتەری شاری ھەولێر لەخۆ دەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.