Erbil 34°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:09

عێراق هەوڵ دەدات ڤاکسینی زیاتری کۆڕۆنای دەست کەوێت

کوردستان TV
100%


عێراق هەوڵ دەدات ڤاكسینی زیاتری كۆرۆنا بەدەست بهێنێت كە پێشتر ڕێككەوتنی لەسەركردووە.

ڕیاز عەبدولئەمیر بەرێوبەری گشتی تەندروستی گشتی لەوەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە: عێراق بەردەوامە لەپەیوەندی لەگەڵ ئەو كۆمپانیانەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنن و هەوڵ هەیە بۆ هێنانی بڕێكی زیاتری ڤاكسینی دژی كۆرۆنا زیاتر لەو بڕەی ڕێككەوتنی لەسەركراوە.

وتیشی: عێراق هەر ڤاكسینێكی كۆرۆنا دەهێنێت كە ڕەزامەندی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وەربگرێت.

ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند: ئەگەر هەیە عێراق بڕی زیاتری ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بەدەست بهێنێت بۆ پێدانی بە دانیشتووان لەكاتێكدا بڕەپارەی تەرخانكراو هەبێت.


ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.