Erbil 34°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:10

سەبارەت بەگیان لەدەستدانی جووتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە خانه‌واده‌که‌ی ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%


خانەوادەی ئازاد محەمەد جوتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە رەتیدەكەنەوە ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدابێت و رایده‌گه‌یه‌نن ناوبراو ته‌ندروستی باشه‌ 

خانەوادەی ئازاد محەمەد لەڕوونكردنەوەیەكدا  بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ كۆمەڵێك پەیج و ئەكاونتی نا بەرپرس هەواڵێكی چەواشەكاریان بڵاوكردوەتەوە لەسەر ئازاد محەمەد گوایە كۆچی دوایی كردووە، لێرەوە رایدەگەیەنن كە ئەو هەواڵە دورە لەڕاستیەوە و تەندروستیشی زۆر باشە.

ئازاد محەمەد خەڵكی پارێزگای هەڵەبجەیە و لەچەند ساڵی رابردوو توانیویەتی بەبەرهەمە كشتوكاڵییەكانی ناوبانگ پەیدا بكات و نازناوی جوتیارە نموونەییەكەی وەرگرتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.