وەزیرانی دەرەوەی عیراق و رووسیا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بارودۆخی ناوچەكەیان تاوتوێكرد، فوئاد حوسێن سوپاسی رووسیای كرد له شه‌ڕی دژی داعش.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی فوئاد حوسێن له مۆسكۆ كۆبووه‌وه و پەیوەندییەكانی نێوانیان تاوتوێكرد و هەوڵ دەدەن پەیوەندییەکانیان زیاتریش پەرەپێبدەن لەسەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەت کە رووسیا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە گەرەنتیکردنی توانا سەربازییەکانی عێراق.
ئەوەش روونكراوەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و رووسیا تاوتوێكراوە، ھەروەھا سەبارەت بە پێشھاتەكانی ناوچەكەیش گفتوگۆكراوە.
لای خۆشیه‌وه فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و رووسیا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ده‌ستكه‌وتیش له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه هه‌بووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: لێكتێگه‌یشتن بۆ بواره‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی، نه‌وت و گواستنه‌وه، كه بڕیاره له ساڵی داهاتوو (2021) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هاوكاریی ئابووری و ته‌كنیكیدا واژۆی له‌سه‌ر بكرێت.
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا رووسییه‌كه‌ی له مۆسكۆ، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سوپاسی رووسیای كرد كه رۆڵی هه‌بووه له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.