وەزیرى ناوخۆی حکوومەتی هەرێم رایگهیاند: بڕیارمان داوە ژمارەیەک پۆلیس لە شنگال دابمەزرێنین، بۆیە بەشێک لەو پۆلیسانە ژنانى ڕزگاربووى دەستى داعش دەبن.
ئهمڕۆ چوارشهممه به بهبۆنهی رۆژی جیهانی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی دژ به ئافرهتان به ئامادهبوونی ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعش، رێبهر ئهحمهد وەزیرى ناوخۆی حکوومەتی هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: ئەو تاوانانەی بەرامبەر ئافرەتانی ئێزدى کراون، پێوهری جیهانیان تێپهڕاند و تا ئێستاش دوو هەزار ئافرەتى ڕفێندراوى دەستى داعش ڕزگار کراون و هەوڵەکانیش لەمبارەوە بەردەوامن.
دووپاتیشی كردهوه بۆیە بۆ سارێژى برینەکانى ئیزدییەکان ڕیککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتى عیراق کراوە تا خەڵکى ڕەسەنى ناوچەکە بگەڕێنەوە و کار بۆ پێکەوەژیان بکەین و خەڵکى شنگال سوودمەندى پلە یەک دەبن.
گوتیشی: بڕیارمان داوە ژمارەیەک پۆلیس لە شنگال دابمەزرێنین، بۆیە بەشێک لەو پۆلیسانە ژنانى ڕزگاربووى دەستى داعش دەبن.
هەر لەمبارەوە ئەشواق حاجى، نوێنەرى ژنە رزگارکراوەکانى دەستى داعش گوتى: حکوومەتى هەرێمى کوردستان زۆر هاوکاریى کردووین و ئەمڕۆش ئەوەى ویستمان وەک پەیامێک بگاتە حکوومەتى هەرێمى کوردستان و سوپاسیان دەکەین و داوایان لێ دەکەین زیاتر کار بکەن بۆ ڕزگارکردنى رفێندراوانى دیکەی دهستی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.