سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێداویستییه‌كانی عێراق له چه‌ك و ئامێری سه‌ربازی نیشاندا.
سێرگی لاڤرۆڤ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه و ئاماده‌ین گه‌شه به‌هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا رووسیا هاوبه‌شێكی ستراتیژی عێراقه بۆ پرچه‌ككردنی سوپا‌و ئاسایشی ئه‌و وڵاته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتیشی: ئاماده‌ین هه‌موو پێداویستییه‌كانی عێراق له چه‌ك و هاوكاری و مه‌شقی سه‌ربازی دابین بكه‌ین .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.