لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئامێدی، كارگەیەكی خۆڵ و خاشاك دروست دەكرێت كە خۆڵ و خاشاكی زیاتر لە 13 شارەوانی سنوورەكە چارەسەر دەكات و ئێستاش بەرێژەی 70% كارەكانی دروستكردنی تەواوبووە و بەمزووانەش بە تەواوەتی بەگەڕ دەخرێت.
راشیدهگهیهنن كه بەپێی شارەوانیی قهدشی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئامێدی، ئێستا قۆناغەكانی دروستكردن و كاركردن لە كارگەكەدا بەڕیژەی سەدا 70 تەواو بووە و بەمزووانەش تەواو دەبێت بۆ وەرگرتن و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی 13 شارەوانی سنووری قهزای ئامێدی كە ئێستا رۆژانە زیاتر لە 15 تۆن خۆڵ و خاشاك لە سنوورەكە كۆدەكرێتەوە.
وهزارهتى شارهوانی و گهشت و گوزار ئاماژهی بۆ ئهوهش كردهوه كه كارگەكە دەكەوێتە كۆمەڵگەی قەدشی سەر ناحیەی سەرسەنكێ و لەسەر رووبەری 96 دۆنم زەوی دروست دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە ئێستا رۆژانە 15 تۆن خۆڵ و خاشاك لە سنوورەكە كۆ دەكرێتەوە و تەواوبوونی كارگەكەش بایەخێكی زۆری لە بواری ژینگەسازی دەبێت، كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بایەخێكی زۆر بە پاراستنی ژینگەی كوردستان و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك دەدات، ئەویش لە رێگەی كۆكردنەوە و چارەسەركردن و دروستكردنی كارگەی تایبەت بە خۆڵ و خاشاك.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.