Erbil 27°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 20:41

وەزیری پلاندانان: بە‌ردە‌وام دە‌بین لە‌ھە‌نگاوە‌کانمان بۆ ھە‌مە‌جۆر کردنی سە‌رچاوە‌کانی داھاتی حکومە‌ت

کوردستان TV
100%

لە‌دووە‌م رۆژی کۆنفرانسی ساڵانەی ژووری بازرگانیی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان ڕای گەیاند لە‌ سیاسە‌ت و پلانی چاكسازیمان لە‌كە‌رتە‌ جیاجیاكاندا بە‌ردە‌وام دە‌بین لە‌گە‌ڵ ھە‌نگاوە‌كانی ھە‌مە‌جۆر كردنی سە‌رچاوە‌كانی داھاتی حكومە‌ت.


ووتیشی پێداچوونە‌وە‌ دە‌كە‌ین بە‌ یاسا وڕێنماییە‌كانی تایبە‌ت بە‌ بوژاندنە‌وە‌ی كە‌رتی تایبە‌ت و ئاسانكاریش دە‌كە‌ین بۆ ھێنانی وە‌بە‌رھێنی بیانی و رە‌خساندنی دە‌رفە‌تی كار بۆ سود وە‌رگرتن لە‌ ئە‌زموونی بیانی و دە‌رە‌كی و گە‌یاندنی خزمە‌تی باشتر بە‌ھاوڵاتیان.


لەبەشێکی تری قسەکانیدا وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەوەکرد لە‌ڕووی چاكسازییە‌وە‌ ؛ ھە‌نگاوی باشمان ناوە‌ بە‌ئامانجی رێكخستنە‌وە‌ی باج ‌ وسیستە‌می بانكی و كە‌مكردنە‌وە‌ی خە‌رجی و زیاد كردنی داھاتە‌كانمان.


دکتۆر دارا ڕەشید باسی لەوەشکرد لە‌ھاوبە‌شیكردنی كە‌رتی تایبە‌ت و گشتیی لە‌ڕاپە‌ڕاندنی كارە‌كانی حكومە‌ت، وە‌ك ستراتیجێكی ئابوری‌ كە‌ سیاسە‌تی ئابوریمان سە‌ركە‌وتوو نابێت ئە‌گە‌ر كە‌رتی تایبە‌تمان نە‌بوژابێتە‌وە‌.. بە‌ڵام بە‌و واتایە‌ش نا كە‌ باس لە‌گران كردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌ت لە‌سە‌ر شانی ھاوڵاتیان، بە‌ڵكو بە‌ واتای رێكخستن خزمە‌تە‌كان و باشتر پێشكە‌ش كردنیان بە‌ ھاوڵاتیان.

 

 

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.