Erbil 27°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 20:34

لە سنوری کرماشان کۆڵبەرێک بووه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دوێنێ سێ شەممە 24 ى 11 ى 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری نەوسوودی پارێزگای کرماشان، دەسڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە.

لە ئەنجامی ئەم درسڕێژەدا، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نۆریاو سەر بە شاری پاوە بە ناوی داریوش وەلەدبەیگی بە سەختی بریندار بووە.

دایوش وەلەدبەیگی  بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.