Erbil 23°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:03

پلاسخارت داوای چاره‌سه‌رێکی ریشه‌یی بۆ کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و رایگه‌یاند: نابێت بابه‌تی مووچه‌ به‌ سیاسی بكرێت و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش هاووڵاتیی عێراقن.

ئەمڕۆ سێشەممە جێنین ھێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق، لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لە شاری بەغدا بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، دۆخی عێراقی خستەڕوو رایگەیاند: ھەبوونی پەیوەندی بنیاتنەرو ئەرێنی لە نێوان هەرێم و بەغدا، كلیلی سەقامگیرییە لە عێراقدا، پێویستە ئەوەش روون بێت كە فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانیش ھاووڵاتیی عێراقین.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، نزمبوونەوەی توندووتیژی لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو ئاماژەیەکی باش و دڵخۆشکەرە.

له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقیش پلاسخارت گوتی: سیستانی جەختی لەسەر گرنگیی دەنگدان لە هەڵبژاردن بە ئازادی و بێ هیچ فشار و تەنگپێهەڵچنینێک کردووەتەوە، شەفافیەت و چاودێری و دەستپاکی زۆر پێویستە، دەبێ هەڵبژاردنیش بەدەر بێ لە هەر دەستێوەردانێکی سیاسی لە سەرجەم قۆناغەکاندا.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.