Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 11:02

وه‌زیری پلاندانانی عێراق: پڕۆژەکانی وەبەرهێنان ‌و گەشەپێدانی ئابووری لەبەردەم مەترسیدان

کوردستان TV
100%

خالد بەتاڵ وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی قەیرانی دارایی ‌و خەرج نەكردنی شایستە داراییەكانەوە، كاری جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان ‌و گەشەپێدانی ئابووری لەبەردەم مەترسی راوەستاندایە و عێراقیش بۆ تەواوكردنی ئەو پڕۆژانە پێویستی بە تەرخانكراوی دارایی به‌بڕی136 تریلیۆن دینار هەیە

گوتیشی، هێشتا ئەو شایستە داراییەی پێویستە بە بەڵێندەران بدرێت دەگاتە تریلیۆنێك و هه‌شتسه‌د ملیار دینار و بەمنزیكانەش حكومەت بەنیازە رێژەی% 50ى شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بكات، ئاشكراشیكرد، ئێستا لە وەزارەتەكەیان دوو ستراتیژیەت پەیڕەو دەكەن كە یەكەمیان بۆ بواری وزەیەو دووەمیشیان تایبەتە بە ئاسایشی خۆراك و ئێستاش بەڕێژەی %40 كاركردن لە پڕۆژەكانی بواری نەوت و وزەی كارەبادا بەردەوامەو دەشزانن رێژەی%30 ئەو وزە كارەبایەی لە پڕۆژەكان بەرهەمدێت بەهەدەر دەڕوا و لەدەست دەچێت، بۆیە كار بۆ چاككردنی ئەو كەرتە دەكەن.

وه‌زیری پلاندانانی عێراق روونیشیكردەوە، یاسای ئیدارەدانی دارایی ناڕوونی پێوەدیارە لە دیاریكردنی رۆڵ و دەسەڵاتەكانی وەزارەتی پلانداناندا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.