Erbil 20°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 01:51

سلێمانی.. پرۆسەی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکان بەردەواممه‌

کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ پرۆسەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانی سلێمانی بەردەواممه‌

رایده‌گه‌یه‌نن كه‌تیمی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بەردەوامی كاری نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانی ناوشاری سلێمانی، پرۆسەیەكی تری چاکكردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامیان لە چەند شوێنێكی ناوشار بەڕێوەبرد و ئەو جۆرە پرۆسانەش لەو شوێنانەی پێویست بە نۆژەنكردنەوە دەكەن، بەردەوامیان دەبێت.

پێشتر ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندبوو كه‌ بۆ بەردەوامی و جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، داهاتی 15%ی شارەوانییەكان بۆ دامودەزگەكانی شارەوانی دەگەڕێتەوە و ئەمەش كاریگەری لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەكان دەبێت.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.