به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به ده‌رمان پێشنیوه‌ڕۆی یٔه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 24/11/2020 لیژنه‌ی لاوه‌كی ده‌رمان به‌سه‌رپه‌رشتی زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی لیژنه و بەیٔامادهبوونی یٔه‌ندامان كۆبوونه‌وه‌ی یٔاسایی خۆی یٔه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر یٔه‌و ڕاسپاردانه‌ی كه پێشتر لیژنه‌كه یٔاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو به‌مه‌به‌ستی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن به ده‌رمان و ڕێكخستن و چاكسازی له گرفته‌كانی ده‌رمان و چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كی تر. لەکۆبوونەوەکەدا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه به سوپاسه‌وه كار له‌سه‌ر به‌شێكی زۆری ڕاسپارده‌كان كراوه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری پێویست له‌م سێكته‌ره ده‌رچوون له سه‌ر ڕاسپارده‌ی لیژنه‌كه.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوای ڕاوێژی یٔه‌ندامان بڕیاردرا، چه‌ند کۆبوونەوەیەک له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت بكرێت به مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ ئامادەكردنی ڕه‌شنووسی یاسای دامه‌زراوه‌ی خۆراك و ده‌رمان له‌هه‌رێمی كوردستان .
له كۆتایدا بڕیاردرا، لیژنه‌كه سه‌ردانی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌ورەی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان بكه‌ن، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و له نزیكه‌وه یٔاگادار بوون له یٔیش و كاره‌كانیان، هاوکات سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان بكرێت، بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م بڕیارانه‌ی له‌سه‌ر راسپارده‌كانی لیژنه‌کە دراون .
شایانی باسە لیژنه‌ی لاوه‌كی ده‌رمان سه‌ر به لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ره و تایبه‌ته به كار كردن له‌سه‌ر پرسی ده‌رمان له هه‌رێمی كوردستان .
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.