به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی كه‌سێكی راگه‌یاند
پۆلیسی هه‌ولێر رایدهگهێنێت كه بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ساختەکاری، پاش ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە کەوا کەسێک لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە مۆبایل لە خەڵک دەکڕێت و لە بەرامبەردا دراوی ساختەی عێراقی و ئەمەریکییان پێ دەدات، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دوای چاودێرییەکی ورد، توانییان تۆمەتبارێک بە ناوی (ئ.گ.م) دەستگیر بکەن.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و ڕادەستی دادگا کرا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.