وه‌زیری دارایی تاوتوێی پرسی كردنەوەی هه‌ژماری بانكی بۆ فەرمانبەران و موچەخۆران ده‌كات
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه سەر لەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە ڕێكەوتی 24/11/2020، وەزیری دارایی و ئابووری بەیاوەری شاندێكی وەزارەت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای بانكەكانی كرد، كۆبوونەوەیەكی بە بەشداری بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانیەكان و هەردوو بەرێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای هەولێرو سلێمانی سازكرد.
راشیدهگهیهنن كه لە كۆبوونەوەكەدا، پرسی كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ فەرمانبەران و موچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو تێیدا ئامادەبووان تێروانینی خۆیان سەبارەت بە خێرا كارابوونی ئەم پرۆسەیە دەربڕی.
وه‌زاره‌تى دارایی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه پاشان (ئاوات جەناب نووری) وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: "چی لە توانادا هەیە بیكەن، بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا فەرمانبەر و موچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی بانكیەوە مووچەكانیان وەربگرن".
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن كه لە درێژەی پرۆسەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێكەوتی 17/6/2020، واژۆی كرد لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كەتایبەتە بە كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ موچەخۆران و سودمەندان لە بودجەی گشتی كەتاكو ئێستا ئەژماری بانكیان نییە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.