بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند به‌مه‌به‌ستى چاسه‌ركردنى بارزۆرى چه‌ند فیده‌رێك لەشاری سلێمانی بە بەبڕی (193) ملیۆن دینار پرۆژەیه‌كى كارەبا جێبەجێدەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه كه لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەک واژۆ کراوە، له‌سنورى ناوشارى سلێمانى پرۆژەیەکی كاره‌با جێبەجێدەكرێت كه بریتیه لە ده‌ركردنى دوو فیده‌رى كارەبا له ویستگه‌ى گۆڕینى كاره‌باى قوله‌ره‌یسى بۆ ماڵه‌كانى كه‌رتى 49 ى گه‌ڕه‌كى راپه‌ڕین.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه پرۆژه‌كه لەلایەن كۆمپانیای (په‌ڕه‌ژاڵ) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (60) رۆژدا تەواو بێت و دواى ته‌واوبونیشى یارمه‌تى ده‌رێكى باش ده‌بێت بۆ سووككردنى لۆدى فیده‌ره‌كانى دیكه‌ى سورەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.