Erbil 16°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 05:37

د.ئه‌حمه‌د فه‌یاز: ده‌ستوور رێگه‌ نادات وه‌ک پارێزگایه‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا بکرێت

کوردستان TV
100%

د.ئه‌حمه‌د فه‌یاز ،چاودێری سیاسی به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یاند،  هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوری و یاسایی خاوه‌ن بڕیارو سه‌روه‌ری خۆیه‌تی، سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵ و پێشنیارانه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا باس ده‌كرێن و له‌ لایه‌ن كه‌سانی نه‌شاره‌زا پلانی بۆ داده‌نرێت، عێڕاق و سه‌روه‌رییه‌ یاساییه‌كه‌ی تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی ده‌كاته‌وه‌.

666

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رێمی كوردستان له‌ چوار چێوه‌ی عێڕاقدا خاوه‌ن ده‌ستور و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆیه‌تی ،گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه‌ و جێ به‌جێكردنی هه‌ندێك داواكاری ناشه‌رعی،له‌لایه‌ن یاساوه‌ رێگه‌ی پێ نادرێت ، هه‌روه‌ها ده‌ستوور رێگه‌ نادات وه‌ك پارێزگایه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت، چونكه‌ له‌ ده‌ستوری عێڕاق هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی بوونیان هه‌یه‌،هاوكات خاوه‌ن سه‌روه‌ری و یاسایی خۆیانن و زمانی كوردیش زمانی فه‌رمی و دووه‌می عێڕاقه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌موو مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور ده‌ربڕیوه‌ ، به‌ڵام مخابن ئه‌وه‌ سێ مانگه‌ حكومه‌تی به‌غدا ئاماده‌یی تێدا نییه‌ به‌ ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌ ، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات .

فه‌رمان عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.