Erbil 19°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 07:27

سه‌رۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی خێزانی عەبدولموهەیمن شێخ سولەیمان په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی خێزانی (عەبدولموهەیمن شێخ سولەیمان)ـی ئامۆزامایان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2020، بە داخێكی زۆرەوە خێزانی  (عەبدولموهەیمن شێخ سولەیمان)ـی ئامۆزامان بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كردووە.

هیوای شیفا بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و لە خودای مەزن داواكارین لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت. بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
23ـی تشرینی دووەمی 2020

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.