Erbil 29°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 09:26

د. ئه‌رشه‌د صدیق: وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌لی کار بۆ هاووڵاتیانی کوردستان دەڕەخسێنێت

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا له‌ رووی ئابووریدا د. ئەرشەد سدیق - مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاند: بارودۆخی كۆرۆنا زۆر دژوار بوو بۆ ئەو وڵاتانەی كە پشتیان بە نەوت بەستبوو ، بەلام لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بە خۆشحاڵیەوە بەرزبووەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆناوە.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هەلبژاردنەكانی ئەمەریكاش ، رۆڵی خۆی دەبێت دوای هاتنی بایدن تا رادەیەك نرخی نەوت دابەزینێك بەخۆوە ببینێت .

راشیگەیاند: بەشداری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو كۆنفراسی ئابووری ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان ، كە زۆربەی زۆر سەمایەدار تیایدا بەشداری تیا دەكەن ، گرنگییەكی زۆر تایبەتی هەیە لە فەرەچەشن كردنی سەرچاوەكانی داهات

ئەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی پێكرد كە هاوكاری ئەو كۆمپانیایانەی ئەمەریكا دەكەن كە وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكەن .

ئامادەی خۆشی نیشان دا كە ئاسانكاریان بۆ دەكات ، ئەوەش هەڵی كار دروست بكات بۆ هاووڵاتیانی كوردستان . بەهۆی ئەو كۆنفراسەوە ، كەرتەكان فراوانتر دەبێت ئەوەی كە لە رابردوو هەبووە .

د. ئەرشەد سدیق وتیشی سەرەرای ئەو قەیرانەی كۆرۆنا ، بەڵام حكومەتی هەڕێمی كوردستان لە سەرەتای دامەزرامەندیەوە كابینەی 9 هەوڵی داوە بە تەواوی كەرتەكان و كەرتی تایبەت ، بەمشێوەیە دەتوانێت بە سەر قەیرانەكان زاڵ بێت لە وتارەكەی سەرۆكی حكومەت زۆر روون بوو كە ئاسانكاری تەواو بكات بۆ وەبەرهێنەكانی ئەمەریكا و هەروەها گرنگی بدات بە ئالوگۆڕی بازرگانی بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی كە لە رووی پیشەسازییەوە پێشەنگن .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.