Erbil 32°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 11:22

پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێکی ڕاکردوو ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند 

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت كه‌بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی ئازادی، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە لە تێرمیناڵی باشوور گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ، پیشە شوفێر، لەلایەن کەسێکەوە بە سەختی بە چەقۆ زامدار کراوە و دواتر تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداوەکە ڕای کردووە، توانییان بە کەمتر لە 7 کاتژمێر تۆمەتبارێک بە ناوی (ح.م.ش) بە تۆمەتی زامدارکردنی گەنجەکە دەستگیر بکەن.


پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  تۆمەتباری ناوبراو، کە تەمەنی 22 ساڵە و پیشەی شوفێرە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و ڕووبەڕووی دادگا کرایەوە.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.