Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:32

لیوا عه‌بدوڵڵا ڕه‌سوڵ ئەندامی باڵای دەزگای ئەیلول و خاوەنی مەدالیای بارزانی به‌کۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی  تێکۆشەری ناسراوی دەڤەری ناوچەی پشدەر  لیوا عه‌بدوڵڵا ڕه‌سول مه‌حمودئەندامی باڵای دەزگای ئەیلول و خاوەنی مەدالیای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی و ئاشنایانی ده‌كات 

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌: 


خەمبار و نیگەرانین، بە هەواڵی گیان لەدەستدانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری ناسراوی دەڤەری ناوچەی پشدەر (لیوا /عبداللە رسول محمود) ئەندامی باڵای دەزگای ئەیلول و خاوەنی مەدالیای بارزانی، کە دەکاتە خاڵی بەرێز (عمید/ عوسمان محمد موستەفا) بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، کە ئەمڕۆ بە پەتای نەگریسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا.
ژیانئاوا، زیاتر لەنیو سەدە، خەباتی پێشمەرگایەتی لەپێناو دۆزی رەوای گەلەکەمان و پاراستنی خاکی کوردستان تەرخان کردبوو. کۆچی دوایشی کۆستێکی گەورەیە بۆ هەمووان.
پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادەو هاوسەنگەرو دۆستانی دەکەین، لەپەروەردگاری میهرەبان داواکارین جێی بەهەشت بێت و سەبووری هەمووان بدات.
انا للە وانا الیە الراجعون

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.