Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:30

موحسین دوسکی: گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ سه‌ر عێراق ناده‌ستوورییه‌ و هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته‌ ئامانج

سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌
کوردستان TV
100%

گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر عێراق ناڕه‌زایی به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی كوردی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت پڕۆژه‌كه‌ ناده‌ستوورییه‌.

موحسین دوسكی، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ناده‌ستوورییه‌ و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌ ئامانج.

ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌  دوژمنكاری به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان خراپتره‌ له‌ په‌رله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌ شۆڤینییه‌كان.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه‌ عه‌ره‌به‌كان پڕۆژه‌یه‌كیان به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆسه‌ر عێراق ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.