Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 15:36

شنگال بۆته‌ قوربانی عه‌قلیه‌تی شۆڤێنیی

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداربوونیان لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی پەكەكەو ئەو رۆڵە نەرێنییەی كە هەیەتی لە هەرێمی كوردستان ، ئیبراهیم گـوچلـو ـ نووسەر و سـیاسـەتـوان رایگەیاند : مەترسی پەكەكە كۆتایی نایەت ، تەنها لە باشووری كوردستان مەترسی پەكەكە زیاتر لە 35 ساڵە بوونی هەیە ، پەكەكە هەمیشە هەوڵی تیرۆركردنی هەڤاڵانی پارتی بوون بەتایبەتی هەڤاڵانی لقی 1ی پارتی دیموكراتی كوردستان . روونیشیكردەوە كە مەترسی پەكەكە بۆ ئێستا ناگەرێتەوە بەڵكو بۆ ماوەیەكی دوورودرێژە .

ئاماژەشیدا كە ئایدیۆلۆژیەتی كورد تیرۆرو دژایەتی كردنی مافە نەتەوەییەكانە ، هەموو هەوڵی شكستهێنانە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو فیدرالێەتەی كە لە چوارچێوەی عێراقدا بە دەست هێناوە .هەروەها دژایەتی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانیان كرد .

ئیبراهیم گـوچلـو وتيشي: پەكەكە رێكخستنێكی فاشستیە . گوتیشی هاتنی ئێمە بۆ هەرێمی كوردستان وەك شاندێك بۆ ئەوەیە بە فەرمی بە پەكەكە رابگەیەنیین كە پێویستە دەستبەجێ واز لە هەرێمی كوردستان بێنی . دەسەلاتداریەتی كوردستان قبوڵ بكەیت .

لای خۆیەوە د. مـەدحـەت سـلێمان ـ چـاودێری سـیاسـی سەبارەت بە چۆنیەتی دروستبوونی پەكەكەو ئەدەبیاتی پەكەكە رایگەیاند پەكەكە بە زانیاری میت دامەزراوە ، هەڵەی یەكەمی پەكەكەیە ، بەپێی ئەدەبیاتی ئەوان ، دەیانەوێ خەڵك بە دەنگی گوللە لێیان كۆببێتەوە ، هەروەها نەتوانی خاكی خۆت ئازاد بكەی و بێیتە سەر خاكی خەڵكی دیكە مانای ئەوەیە بە قسەی وڵاتان جوڵە دەكەی نەك بە بیروباوەڕ روونیشیكردەوە كە گومان هەیە پەكەكە هانی توركیا بدات باشووری كوردستان داگیر بكات .

وتيشي: مافی وەزارەتی پێشمەرگەیە كە هێز بجولێنێت بۆ ئەوەی سەقامگیری هەرێمی كوردستان بپارێزێت . هۆكاری بوونی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان بوونی پەكەكەیە ، كە نەك مەترسیە بۆ توركیا بەڵكو زۆر لە خەڵكی هەرێمی كوردستان و زۆر لە گوندەكان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە . ئاماژەی بەوەش دا كە هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستانە .

لای خۆیەوە شـێخ شـامـۆ ـ ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کـوردسـتان سەبارەت بە پرسی شەنگال و رۆڵی نەرێنی پەكەكە رایگەیاند شەنگال و جوگرافیەتی ئەو ناوچەیە دووچاری دەردەسەرییەكی زۆر دژوار بوو ، دوای نەمانی داعش ئەجیندایەكی دیكە تووشی شەنگال و ئێزیدیەكان بوو .

شـێخ شـامـۆ روونیشیكردەوە كە شەنگال بووە قوربانی عەقلیەتێكی شۆڤێنی . پێم سەیرە پەكەكە بە ناوی ئێزیدیان قسە دەكەن كە نزیكەی 80%ی خەڵكەكەی لە ژێر رەشماڵ و ئاوارەن لە كەمپەكاندا لە ژیانێكی زۆر دژواردا دەژین . ئومێدیان هەمووی لە سەر ئەو رێككەوتنەیە كە لە نێوان هەرێم و بەغدا مۆركراوە . پەكەكە پەیدا بووە لە سەر داردەستی داگیركەرانی كوردستان ، ئەوەش دوژمندارییە لە گەڵ تەواوی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان .

 

 

 .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.