Erbil 33°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:24

چه‌ند چه‌کدارێک لە شاری سلێمانی هەڵدەکوتنە سەر چێشتخانەیەک

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە شاری سلێمانی ھێزێکی چەکدار ھەڵدەکوتنە سەر چێشتخانەیەک له‌ خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی چەکدار لەشاری سلێمانی هەڵدەکوتنەسەر چێشتخانەیەک و خاوەنی چێشتخانەکەش دەڵێت، ئەو هێزەی هێرشیانکردە سەرمان هێزی فەرمی نەبون و سکاڵای یاساییمان تۆمارکردووە.

خاوەنی چێشتخانەی وەستا کامەران لەشاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، کاتژمێر یه‌ك و سی خوله‌كی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی نافەرمی لەناو چێشتخانە هێرشیانکردە سەرمان، ئێمە نازانین ئەو هێزە ئامانجیان چییە و هیچ شتێكیان پێ نەوتین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ماوەی نۆ ساڵە لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی کاری چێشتخانە دەکەن و تائێستا هیچ کێشەیەکیان نەبوە، بەڵام ‌ ماوەی رابردوو لەو شوێنەی تێیدا کرێچی بوون لەگەڵ خاوەنی بیناکە بوەتە ناکۆکیان و هەڕەشەی لێکردون، دوای ئەوەی بە یاسایی ئێمە شوێنەکەمان بۆ چۆڵکردوە و سکاڵاشمان لەسەر روداوەکەی ئەمڕۆ تۆمارکردوە.

خاوەنی چێشتخانەكه‌ باسی لەوەشکرد، پێشوتر ئێمە سوڵحمان کردوە و لەلایەن پارێزەری هەردولامان کێشەکە لەدادگا هەنگاوی یاسایی خۆی وەردەگرێت، بۆیە نازانین دۆخی لەو شێوەیە لەبەرژەوەندی کێ دایە و داوا لە به‌رپرسانی ئەم شارە دەکەین پارێزگاری لە گیان و ماڵی هاووڵاتیان بکەن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.