Erbil 33°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:21

وه‌زاره‌تی کاره‌با ڕاگه‌ێندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

كاره‌با
کوردستان TV
100%

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: رۆژانە 3200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و خواستی بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4200 مێگاوات بەرز بووەتەوە

ڕاشیگه‌یاندووه‌: لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی كارەبا توانی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا رۆژانە بۆ 3200-3300 مێگاوات بەرز بكاتەوە، بەڵام بەهۆی نزمی پلەكانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4200 مێگاوات، كە لەماوەی یەك هەفتەدا بەكارهێنانی كارەبا 1100 مێگاوات زیادیكردووە، بەمەش ماوەكانی پێدانی كارەبا رۆژانە 15 بۆ 16 كاتژمێر دەدرێت.

وەزارەتی كارەبا لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و تەواوبوونی پرۆژەكانی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا كە دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی بەفیڕۆدانی كارەبا و باشتر كۆنترۆڵكردنی، هاوكات لێژنەكانی نەهێشتنی سەرپێچیەكان لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی فراوانتر و زیاتر دەست بە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان دەكەن، داوا لەهاوبەشانی كارەباش دەكەین لەم وەرزەدا زیاد لەپێویستی خۆیان كارەبا بەكار نەهێنن .

وەزارەتی كارەبا

22/11/2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.