Erbil 33°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:21

ژینگە دۆستان نەمامی وەفایان لەسەر گڵکۆی د.فرسەت سۆفی چاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 22-11-2020، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر و لەسەر گۆڕی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردووی هەولێر، نەمامی وەفا چێنرا.


خانزاد مام وسوو، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ ميدياكان گووتی" لەو ماوەیەی كە د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بوو، هەموو هەوڵێكی بۆ پاككردنەوەی ژینگەی هەولێر و كوردستاندا، زۆر پڕۆژەی ژینگەیی و هەڵمەتی دارچاندنیشی لە هەولێر دەست پێكرد، بۆیە ئەمڕۆ ئێمە هاتووین بەڵێنی بەردەوامی لەسەر گۆڕی د. فرسەت سۆفی دووپات بكەینەوە و بەڵێن دەدەین هەر كارێك ئەو تەواوی نەكردبێت ئێمە تەواوی دەكەین".


زیاتر گووتی" دارێكشیمان وەك وەفادارییەك بۆ كارەكانی فرسەت سۆفی لەسەر گڵكۆی دەنێژین و داواش لە هەموو خەڵكی هەولێر و كوردستان دەكەین بۆ هەر بۆنەیەك داری وەفا بنێژن".

د. فرسەت سۆفی رۆژی ١٨ی ١١ی ٢٠٢٠ و پاش تێپەڕبوونی سی ڕۆژ لەسەر تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا، لە نەخۆشخانەیەكی ئەنقەرە كۆچی دوایی كرد و ڕۆژی پێنجشەممە لە مەراسیمێكی شكۆداردا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، تەرمەكەی هێندرایەوە شاری هەولێر و لە نێو ئاپۆرای خەڵكی شارەكەدا، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاك سپێردرا.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.