Erbil 21°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 23:26

دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی: یەکێتی ئەوروپا پشتگیری رێککەوتنی شنگال دەکات

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردنى لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە قـەیرانەکانی عـێـراق و ململانێی سـیاسـی و ئەو كاریگەریانەی كە هەیەتی بۆ سەر گۆرەپانی سیاسی لە عێراق و هەرێم دلاوەر خالید ئاژگەیی  نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: دوای ئەو بڕیارەی لە پەرلەمانی عێراق درا بەوەی بودجەی هەرێمی كوردستان بەتەواوی ئەوەی بۆ مووچەش دەنێردرێت ببڕدرێت.

كۆبوونەوەیەك لە پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا بۆ ئەوەی بیخەنە روو كە هەرێمی كوردستان هەمیشە ئامادەیی نیشاندان داوە بۆ ئەوەی كیشەو گرفتانەى هه‌یه‌ بە شێوەیەكی یاسایی و دەستووری چارەسەر بكرێت. ئەو كۆبوونەوەیەش بۆ ئەوە بوو كە نوێنەری وڵاتان ئەوانەی كاریگەریان هەیە و دەتوانن رۆڵ ببینن لەو نێوەندە، راستی و حەقیقەتەكان بزانن بۆ ئەوەی بتوانن ئەوانیش رۆڵی خۆیان ببینن. ئێستا نەتەوە یەكگرتوەكان زۆر كارا رۆڵ دەگێڕێت. هەرچەند ئەو كیشەیە لەگەڵ حكومەتی عێراق نەبووە، بەڵكو لەگەڵ هەندێ پەرلەمانتاران بووە، هەروەها مەسەلەی هەڵبژاردن كاریگەری هەیە ئەوان دەیانەوێت لە سەر حیسابی دژایەتی كردنی كوردستان دەنگی شەقام بە دەست بێنن.

روونیشیكردەوە كە ئێمەش لێرەوە هەوڵمان داوە وڵاتانی ئەوروپا رۆڵیان هەبێت لەوەی ئەو قەرزەی كە بە عێراق دەدرێت، پشكی كوردی لێ بدرێت و كورد فەرامۆش نەكرێت. یەكێتی ئەوروپا بە نیگەرانیەوە دەرواننە ئەو هێرشانەی ئەو گروپانەی كە دەكرێنە سەر هێزەكانی هاوپەیمانان. هەروەها پێیان وایە كە جموجۆڵی داعش مەترسییە بۆ سەر هێزەكانیان، وە پێیان وایە كە داعش بوونی هەیە لە عێراق، بۆیە بە جیدی دەڕواننە ئەو پرسە. تا ئێستاش ئەو وڵاتانە هێز رەوانەی ئەو ناوچانە دەكەن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە هێزەكانیان و ناوچەكە بكەن.

ئەوەی كە پەرلەمانتاران دەیكەن لە بەغدا و واژوو كۆدەكەنەوە بۆ ئەوەی بەغدا راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات، ئەو كارە لە بەرامبەر چی دەكات ئەگەر هەرێم هیچی رادەست ناكات ؟ ئەو كارە تەنها بۆ موزایەدەی سیاسییە و هیچ بنەمایەكی یاسایی و دەستووری نییە.

یەكێتی ئەوروپا پشتگیری رێككەوتنی شەنگال دەكات، هەروەها لایان گرنگە ئەو ناوچانە ئاسایی بكرێتەوە. هەروەها هاوكاری خەڵكەكە دەكەن لە كەمپی ئاوارەكان.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.