بههۆی رێژهی تووشبووانی كۆرۆنا كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندهوه، تهندروستی ئهم وڵاتهش رایگهیاند: 12931 كەس تووشی ڤایرۆسهكه بوون.
بەمەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندهوه بەپێی ئەو بڕیارەش ئێران دابەشكراوە بۆ سێ ناوچەی جیاواز و بەپێی رێژەی تووشبووان ناوچەكان دیاریكراون، رۆیشتن بۆ ئەو شارانەی لە ناوچەی سوردان سزاكەی یەك ملیۆن تمەنە، كاروبارەكانیش دابەشكراون بەسەر چوار خشتەدا و لە شارە سوورەكاندا تەنها كاروباری خشتەی یەك كە بە كاروباری پێویست ناوبراون مۆڵەتی كاركردنیان هەیە.
بهپێی بریارهكهی حكوومەتی ئێران هاتووه، دوای دوو هەفتە پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا دەكەن و ئاڵوگۆڕی تێدا دەكەن.
لەلایەكی دیكهوه سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 12931 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 431 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 44 هەزار و 327 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگهیاند: كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 481 هەزار و 308 توشبوو، تائێستاش 596 هەزار و 136 تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران چاكبوونەتەوە، پێنج هەزار و 778 تووشبووش تەندروستییان ناجێگیرە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە 150 وڵات بڵاوبووەتەوە و ههفتهی رابردووش دوو كۆمپانیا له بواری دهرمان دۆزینهوه ڤاكسینی كۆرۆنایان راگهیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.